دەزگای هەواڵگریی میت ڕایگەیاندووە، لە هەڵمەتێکدا لە رۆژئاوای کوردستان، مەحموود ئاغجا، کە بەرپرسی هەواڵگریی پەکەکە و یەپەگە بوە لە کۆبانێ کوژراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە، چاودێری هەنگاوەکانی ئیدارەی نوێی سووریا بەرانبەر یەپەگە و پەکەکە دەکەن، فیدان ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا گفتوگانی ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ یەپەگە بەردەوامە، هیوادارن بەبێ ڕژانی خوێن کێشەکە چارەسەر بکرێت، وەکو تورکیا رێگا نادەن تیرۆر لە سووریا بەردەوامیی پێبدرێت.
لە لایەکی دیکەوە مەزلووم عەبدی فرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕۆژی لە لێدوانێک بۆ ئاسۆشێتیدپریس گوتی ئەوان سەر بە پەکەکە نین و پێوەندییان بە شەڕی پەکەکە و تورکیاوە نیە و لە گەڵ حکوومەتی نوێی سووریادا پەرە بە هاوکاری و پەیوەندییەکانیان دەدەن.
هەواڵی داهاتوو