سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگرێکی گەورە لە عەلوەی تەماتە، لە شارۆچکەی زوبێر لە بەسرە کەوتەوە.
سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و پسپۆڕانی تایبەتمەند سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، هۆی زیادبوونی ئاگرەکەش سەندوقە پلاستیکییەکان بووە کە تەماتەی تێدا بووە.”
پێشتر جووتیارانی ناوچەکە، ڕایانگەیاندبوو، ئەگەر هاوردەی تەماتە لە ئێرانەوە بەردەوام بێت، ئەوە زیانێکی زۆریان پێ دەگات، چونکە ئیستا بەرهەمی ناوخۆی پیگەیشتووە و پیویستە هاوردە ڕابگیرێت و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەسترێت.