zagros news agency

لاڤرۆف: پشتگیریی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەکەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، پێویستە پشتگیری لە دیالۆگی نیشتمانیی لە سووریا بکرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کێشەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا هەن و ئەوان دەبینن دیالۆگی نێوخۆیی بە شێوەیەکی باش بەڕێوە ناچێت و پێویستە پشتگیری لە دیالۆگی نیشتمانی لە سووریا بکرێت.

لاڤرۆڤ سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە سووریا گوتی، ئەوان لەو باوەڕەدان ئیسرائیل لە سووریا ناکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمەشی درکاند، دوورخستنەوەی ڕووسیا و چین لە چارەسەری سووریا پلانەکانی ڕۆژئاوا بۆ دوورخستنەوەی ڕکابەرەکان نیشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەویی فەرمانبەران راستەوخۆ تاپۆ دەکرێن

یاسین

ئاسۆیەکی نوێ بۆ زنجیرە فیلمی “The Matrix”هەیە

ART

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شه‌نگالى ده‌كات

سەڵاح