zagros news agency

ترەمپ کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە گوانتانامۆ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریداوە ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی هاتوونەتە وڵاتەکەی و بەڵگەنامەیان نییە و ئەوانەی تاوانیان کردووە بۆ گوانتانەمۆ بگوازرێنەوە.
فەرماندەیی گواستنەوە لە وەزارەتی بەرگریێ ئەمەریکا بڵاویکردەوە، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی کۆچبەرەکان بۆ گوانتانەمۆ دەستیپێکردووە و لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە 10 کۆچبەر کە پێشینەی تاوانیان هەبووە، گواستراونەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی بۆ دامەزراوەی گوانتانەمۆ کە دەکەوێتە کوبا بگوازرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆتێرێس: ئەوەی دەیبنین داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

یاسین

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

یاسین

بە بڕیاری دادگەی ئیسپانیا بە ملیۆنان دۆلار بۆ شاکیرا دەگەڕێتەوە

ART