zagros news agency

رووسیا و ئۆکرانیا 300 دیلیان گۆڕییەوە

ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕ ڕایانگەیاند ٣٠٠ دیلیان گۆڕیوەتەوە.
رووسیا 150 سەربازی دیلی ئۆکرانیایایی ئازاد کرد، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، هەندێک لەم سەربازانە زیاتر لە دوو ساڵە لە لایەن ڕووسیاوە بە دیل گیراون.
لەبەرانبەردا، ئۆکرانیاش 150 سەربازی دیلی ڕووسیایی ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا، سەربازە ئازادکراوەکانیان بەر لەوەی بگەڕێنەوە ڕووسیا، لە بیلاڕووسیا پشکنینی تەندرووستییان بۆ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی لوبنان: کاتیشم هەبووایە، ئامادە نەبووم لاریجانی بیبینم

سەڵاح

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین

ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی داراییەوە

یاسین