zagros news agency

بەفر  و سەرما گەشتی ئاسمانیی ئەستەنبووڵی وەستاندووە

کەش ناسیی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ١٩ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان، بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش زۆر دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەش‌ناسیی تورکیا، لە زۆربەی پارێزگا سنوورییەکانی باکوری کوردستان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش لانی‌کەم ١٠ پلە دادەبەزن.

لە شاری ئیستەنبوڵیش ئێستا بەفر دەبارێت و بەهۆیەوە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم شەپۆلە تا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. هاوڵاتیانیاش ئاگەدار کراونەتەوە ئەگەر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە و کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

گوران

تورکیا، قەتەر، ئیندۆنیزیا و پاکستان پەیمانی بەرگرییان واژۆ کرد

یاسین

سه‌رۆكی هەرێم، پێشوازيى له‌ ئيسماعيل به‌شيكچى دەکات

یاسین