zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

له‌ يادى (31) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌ و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين.

 

 

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/2/6

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

یاسین

دوای بەزاندنی سنوور لەلایەن ٦٠ هەزار کۆچبەرەوە، گیانلەدەستدانی ٦٧ کەس، ئیسپانیا پەرژینێکی ٥٠٠ مەتری لە سنووری مەغریب دروست دەکات

سەڵاح

عێراق لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیال ڕاگەیەند

گوران