ئەمڕۆ ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی وتی، ڕۆژی سێشەممە ( ١١ ی شوباتی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.