zagros news agency

لە هەولێر كۆنسێرتێک بۆ عەزیز شارۆخ سازکرا

بەناونیشانی “یادگاری شیرین”، کۆنسێرتێک بۆ عەزیز شارۆخ، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان سازکرا.

کۆنسێترتەکە بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیای كوردستان، گرووپی چەمبەر موزیكی هەولێر و رێكخراوی پەرەپێدانی كاری راگەیاندن، لە هۆلی پێشەوا لە هەولێر بەڕێوەچوو. 

لە کۆنسێرتەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی، رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەبوون.

پارێزگاری هەولێر چەند خەڵاتێكی رێزلێنان پێشكەش بە گرووپی موزیك و هونەرمەند کرد، هەروەها لەلایەن بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەڵات بەخشرا، دواتر بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكەگوڵی رێز و وەفای بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێشكەش بە شارۆخی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر ریوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ عارەب عوسمان سازکرا

ART

رێوڕەسمی رێزلێنان لە د. شوكریە رەسووڵ بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART