zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: بانکی ناوەندی دەستپێشخەری دەکات لە پێدانی قەرز

 

ئەندامێکی لیژنـەی وزەو کارەبـا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە لیژنـەی وزە و کارەبـای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبـوونـەوەیـەکـی ئەنـجامـدا، کە تێـدا نـوێنەرانی بانکی ناوەنـدی عێـراق و ئەنـجومـەنـی ڕاوێـژکـاری سـەرۆک وەزیـران و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیـەکانی عێـراقی لەخۆگـرتبـوو.

ئامانـج محمود هەرکی، ئەندامی لیژنـەی وزەو کارەبـا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنچشەممە ٦ی٢ی٢٠٢٥ لیژنـەی وزە و کارەبـای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبـوونـەوەیـەکـی ئەنـجامـدا، کە تێـدا نـوێنەرانی بانکی ناوەنـدی عێـراق و ئەنـجومـەنـی ڕاوێـژکـاری سـەرۆک وەزیـران و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیـەکانی عێـراقی لەخۆگـرتبـوو، بۆ تەواوکـردنـی ڕێکخستنە کۆتاییەکان بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی بۆ پێدانی قەرز بۆ کڕینی یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لە ئایندەیەکی نزیکدا.

هەروەها ئامانج محمود هەرکـی، ئەندامی لیژنەی وزەو کارەبـا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی هاوڵاتیان لە دابینکردنی وزەی کارەبای بەدیل پێش وەرزی هاوین.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و پێشبینی بارانبارین لە شەش پارێزگای عێراقدا دەکرێت

سەڵاح

لە بەسڕە رووداوەكانی خۆكوشتنی ژنان زیادی كردووە

سەڵاح

پێشنیازێکی پەرلەمانی بۆ دابینکردنی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ بودجەی عێراق لە ڕێگەی هاوردەکردنی ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلەوە

یاسین