zagros news agency

شەربەتێک لەماوەیەکی کەمدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەستپێکێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بۆیە پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، تویژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە شەربەتی چەوەندەر یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

شەربەتی چەوەندەر بەشێوەیەکی سروشتی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ، چونکە شەربەتی چەوەندەر نیتراتی تێدایە و لەماوەیەکی زۆر کەمدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

پێویستە چەوەندەر بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێت لە خواردن و زەڵاتەکاندا یان بەشێوەی شەربەت بەکاربهێنرێت و بخورێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بەرێژەیەکی گونجاو بێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی بەردی گورچیلە

lana

ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی برینی گەدە

lana

هێل چارەسەری یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات

lana