نادر نه‌ورۆزی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی كرماشان ڕایگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مانه‌تی مونته‌دای سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئاسیا، كرماشان وه‌ك پایته‌ختی فه‌رهه‌نگی شاره‌كانی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 ده‌ستنیشان كراوه، به‌هۆی توانا رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و چالاكییه رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه‌كانی كه له ساڵی ڕابردوودا له كرماشان ئه‌نجام دراون.
ڕاشیگه‌یاند، كرماشان گه‌وره‌ترین شاری رۆژئاوای ئێرانه و گه‌وره‌ترین شاری كوردییه، چوار هه‌زار شوێنه‌واری مێژوویی له‌خۆ ده‌گرێ و هه‌روه‌ها خاوه‌نی دابونه‌ریتیی هه‌مه‌جۆره، بۆیه هه‌ڵبژاردنی كرماشان وه‌ك پایته‌ختی فه‌رهه‌نگیی شاره‌كانی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه.