ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران و کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای تومەن

نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران بەرزبووەوە و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.
نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی ٩٠ هەزار تومەن و ئەمەش ڕیکۆردێکی مێژوویییە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاددا گەیشتە ٩٠ هەزار و ٩٥٥ تومەن، لەکاتێکدا لە بازاڕی فەرمیدا نرخی دۆلار ٦٨ هەزار و ٩٤٢ تومەن بووە. ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخی دراوە بیانییەکان و زێڕدا بە شێوەی خوارەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە.

نرخی دراوە بیانییەکان:
– دۆلاری ئەمریکا: ٩٠ هەزار و ٩٥٥ تومەن
– یۆرۆی ئەورووپا: ٩٤ هەزار و ١٩٠ تومەن
– پاوەند بەریتانیا: ١١٣ هەزار و ١٤٠ تومەن
– درهەمی ئیمارات: ١٨ هەزار و ٧٧٢ تومەن
– یوانی چینی: ٩ هەزار و ٤٥٩ تومەن
-‌ هەزار دیناری عێراق٦٧ و ٢٠٠ تومەن

نرخی زێڕ:
سکە‌ی تەواو بەهاری ئازادی (لیرە) مۆدێلی نوێ بە ٧٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تومەن و سکەی کۆن بە ٧٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تومەن فرۆشراوە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار:
١. سیاسەتی دەرەوەی ئێران: هەڵوێستە سیاسییەکانی بەرپرسانی ئێران بەرا‌نبەر بە هێزە ڕۆژئاواییەکان و گەمارۆکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر نرخی دۆلار هەبووە. وتاری هەینی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هیواکانی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کاڵتر کردەوە و ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی نیگەرانی لەسەر داهاتی دراوی ئێران.
٢. کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت: نیگەرانی لەسەر کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت و داهاتە دراوییەکانی ئێران لە داهاتوودا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
٣. شیکاریێ بازاڕ: شیکاران ئاماژە بەوە دەکەن بازاڕی دراو لە ئێران سەرەڕای کێشە ئابوورییەکان، بە توندی لەژێر کاریگەریی شۆک و لێدوانە سیاسییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودایە.

ڕوانگەی داهاتوو:
بەپێی لێکدانەوەی شیکاران، ئەگەر ئێران نەتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە ڕۆژئاواییەکان باشتر بکات و گەمارۆکان بەردەوام بن و نرخی دۆلار لە داهاتوودا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

سەڵاح

په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ردا

یاسین

پەرلەمانتارێک بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ کودەتا دەستگیر دەکرێت

سەڵاح