zagros news agency

تەلیسکۆپەکان تیشکێکی گەورەی کارۆموگناتیسی تەمەن یه‌ك ملیار ساڵی تۆماردەکەن

تەلیسکۆپەکان لە سەرانسەری جیهاندا تیشکێکی کارۆموگناتیسی گەورەیان لە تەنێکی ئاسمانی گەورە و دوورەوە بینیوە کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین 1 ملیار ساڵی سەرەتای گەردوون.

ئەستێرەناسان ڕۆژی پێنجشەممە وتییان کە تیشکە کارۆموگناتیسییەکە دوو هێندەی پانی گەلەستێرەی ڕێگای شیری ئێمەیە، ئەم شەپۆلە ڕادیۆییە گەورەترین شەپۆلە کە تا ئێستا لە مێژووی گەردووندا بیندرابێت.

تیشکی کارۆموگناتیسی لەم شێوەیە دەگمەن نییە لە گەڕەکە گەردوونیەکەماندا. بەڵام ئەوان تاوەکو ئێستا لە گەردوونە سەرەتاییە دوورەکان بوون، بەهۆی پێشینەی مایکرۆوەیڤی گەردوونی نادیار کە لە تەقینەوە گەورەکە ” بیگ بانگدا ” جێماوە.

ئانیک گلاودیمانسی دامەزراوەی نوارلابی زانستی نیشتیمانی وتی ” تەنها لەبەرئەوەی کە ئەم تەنە زۆر توندە دەتوانین لە زەوییەوە بیبینین، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە بە ڕاستی زۆر دوورە.”

شەپۆلە ڕادیۆییەکە باوەڕوایە لانیکەم 200,000 ساڵی ڕووناکی دووربێت. یەک ساڵی ڕووناکی یەکسانە بە 5.8 ملیار میل.

ئەو تەنە ئاسمانییەی کە ئەم شەپۆلە ڕادیۆییەی لێبووەتەوە چەند ساڵێکی کەم لەمەوبەر دۆزرایەوە، لە کاتێکدا کە گەردوون تەنها لە سەدا 9 ی تەمەنی ئێستایدا بووە دروستبووە، لە ماوەی یەکەمین 1.2 ملیار ساڵی سەرەتادا. تەنە ئاسمانییەکان یەکێکن لە پرشنگدارترین تەنەکان لە گەردووندا وزەیەکی زۆر دەردەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google تایبەتمەندیەکی نوي زیاد دەکات

یاسین

بزوێنەری گەرانی Search GPT فێل لە چاوی بەکارهینەران دەکات

یاسین

کۆمپانیای Google خزمەتگوزاریەکانی دەکاتە پارە

دڵشاد