مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، بەشداری لە پانێلێک دەكات و قسە لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەكان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان دەکات.
كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11/2/2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێکی گفتوگۆدا دەکات بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتاهـ، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتەوە بەڕێوە دەبرێت.
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە دوبەی دەست بە چالاکییەکانی دەکات و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
مەسرور بارزانی، لەو لوتكەیەدا، كۆمەڵێك دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای حکوومەتە بەشداربووەکانی لوتکەکەدا دەكات.