ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی نێوخۆی عێراق هەواڵی پەنادانی ئەفسەرانی رژێمی ئەسەد بەدرۆ دەخاتە

وەزارەتی نێوخۆی عێراق جەختی کردەوە ئەو هەواڵانەی باس لە بەخشینی مافی نیشتەجێبوونی کاتی بە کۆمەڵێک لە فەرماندە و ئەفسەرانی سوپای ڕژێمی پێشووی سووریا دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
عەمید “میقداد میری”، گوتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ (سێشەممە) لە پێگەی ئینتەرنێتیی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (واع) بڵاوکراوەتەوە، ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە باس لە بەخشینی مافی نیشتەجێبوونی کاتی بە دەیان ئەفسەر و فەرماندەی سوپای ڕژێمی “بەشار ئەسەد”، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت بەغدا لەبەر هۆکاری مرۆیی مافی نیشتەجێبوونی کاتیی بە دەیان ئەفسەر و فەرماندەی سوپای ڕژێمی پێشووی سووریا بەخشیوە کە لە ڕۆژانی حەوت و هەشتی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووی زایینی و بەدوای چوونە نێوەوەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ شاری دیمەشق، پەنایان بۆ عێراق هێناوە و ڕێگەی هاتنە ژوورەوەیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری “ئەلبوکەمال”ەوە پێدراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: لە کاتێکدا کە ئەم هەواڵانە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە، جەخت لەسەر گرنگی وەرگرتنی زانیاری تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکان و خۆپاراستن لە قسەی بێبنەما دەکەینەوە.
عەمید میری، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد بە پێچەوانەی هەندێک هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی شتی لەم جۆرە، وەزارەتی نێوخۆی عێراق سەبارەت بە بەخشینی مافی نیشتەجێبوون بە ئەفسەران و فەرماندەکانی سوپای پێشووی سووریا بە هەر هۆکارێک بێت، هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح

پەرلەمانتارێكی عێراق: پەكەكە بازگەی لە سنووری پێنجوێن داناوە

یاسین

نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

یاسین