zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/10/12،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی سووریا و کورد لەو وڵاتە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیريی هه‌رێمى كوردستانى بۆ سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دووپات كرده‌وه‌ کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت. هاوکات ئاماژه‌ى به‌ گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکاريی عێراق و هەرێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سووريادا، كرد.

لای خۆیەوە،  مەزڵووم عەبدی ستايش و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پشتیوانیی بەردەوامی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مافه‌كانى کورد و هەوڵەکانی لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا، دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگیی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی لە کۆڕبەندی ئەنتالیا

دڵشاد

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، پێشمه‌رگه‌یه‌كمان گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت

یاسین

لە دەوروبەری حەلەب ١٥ چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران

یاسین