zagros news agency

فیلمی “A Complete Unknown” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

فیلمی “A Complete Unknown” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 88 ملیۆن و حەوت هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 67 ملیۆن و 343 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێناوە، 20 ملیۆن و 663 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی بۆب دیلان، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانیی ئەمریکی.

فیلمەکە لە دەرهێنانی جێمس مانگۆڵدە و باس لەو گۆرانیبێژە جیهانییە دەکات لە 1965 لە فێستیڤاڵێکی میوزیکیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART