zagros news agency

لە پێشانگەیەکدا ئامانج ئەمین هونەری پۆستکار دەخاتەڕوو

هونەرمەند ئامانج ئەمین، لە فێرگەی فریمینگ، پێشانگەی هونەریی تایبەت بە نوێترین بەرهەمەکانی بە ناونیشانی “پۆستکارد” کردەوە.

ئامانج ئەمین، لە بارەی پێشانگەکەوە دەڵێت: پۆستکارد، تەنیا نامەیەکی وێنەیی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی كاتێكە، لە توێی وردەكارییەكانیدا، رووخساری كەسانێك نیشان دەدەم كاریگەرییان هەبووە، بە هەڵبژاردنی هێما، هێڵ، رەنگ و نەخشە، وەكو نێردەری ئەم پۆستكاردانە خۆم لەنێویان جێدێڵم و بەم شێوەیە ديدگە و روانگەم بۆتان دەردەبڕم.

پێشانگەکە لە “فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی” لە هەولێر، کرایەوە و بڕیارە ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە هەولێر کۆنسێرتی “مەم و زین” بەڕێوەچوو

ART

جەیمس کامیرۆن: داهاتووی ئافاتار بەندە بە سەرکەوتنی بەشی سێیەمەوە

ART