وه‌زاره‌تی ناوخو تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025 واژۆكرد كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی رێزدار جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سڕور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢/٢/٢٠٢٥