zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی ئیماراتی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد حەسەن سوەیدی وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لەم بوارەدا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمساڵ بە فەرمیی یادی نەورۆز لە ئاکرێ بکرێتەوە

یاسین

ئومێد خۆشناو : لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری دەستی پێکردووە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

سەڵاح