zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە میونشن

 

له جيهانێكى پڕ له‌ روداو و پێشهاتى نوێ و له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، گه‌ڕێكى ديكه‌ى ساڵانه‌ى كۆنفراسى ئاساييشى جيهانى له‌ ميونشنى ئه‌ڵمانيا به‌رێوه‌ده‌چێ. ئه‌و كۆنفرانسه‌ى وه‌ك گرنگترين مه‌كۆى جيهانى بۆ شرۆڤه‌ و ئاڵوگۆرى بيروڕا له‌مه‌ڕ مه‌ترسى و ئاڵانگارييه‌كانى سه‌ر ئاشتيى جيهان، زۆرترين سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ و كاربه‌ده‌ست و كارناسان كۆده‌كاته‌وه‌. بانگهێشت و ميوانداريى ئه‌و سه‌ركرده‌ و سياسه‌توانانه‌ ده‌كات كه‌ روانگه‌ و پێگه‌ى سياسييان له‌ ووڵات و ناوچه‌كانى خۆيانه‌وه‌ له‌سه‌ر دابين بوونى ئاشتيى پێكه‌وه‌گرێدراوى جيهان، كاريگه‌رن. خۆشبه‌ختانه‌ش يه‌ك له‌و سه‌رۆكه‌ بانگهێشت كراو و گوێ لێگيراوانه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانييه‌.

ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ به‌ِشێكى ته‌رخانه‌ بۆ باسوخواس ده‌رباره‌ى ئاڵانگارييه‌كانى به‌رده‌م ميانه‌ڕه‌ويى سيسستمى ديموكراسى، ئاساييشى كه‌شو هه‌وا، سيستمى نێوده‌وڵه‌تيى و جه‌مسه‌ربه‌ندى، ڕۆڵى ئه‌وروپا له‌ سه‌قامگيريى جيهاندا و شه‌راكه‌تى ئاشتيپارێزانه‌ى ئه‌تڵه‌نتيكى، به‌شێكىشى ته‌رخانكراوه‌ بۆ شه‌نوكه‌وى ململانێ و قه‌يران و ڕوداو و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچه‌ تاوسه‌ندووه‌كانى جيهان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ئاشتي جيهان.

يه‌ك له‌و ناوچانه‌ى هه‌ميشه‌ تاوسه‌ندوو و به‌قه‌يران و پر ململانێن، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ناوجه‌رگه‌يدان و كارلێكه‌ر و كارتێكراو و عيلاقه‌مه‌ندى كۆى ئه‌و روداو و ئاريشانه‌ن كه‌ ناوچه‌كه‌يان پێوه‌ گيرۆده‌يه‌.

گه‌ڕى ئه‌مساڵى كۆنفرانسى ميونشن له‌ كاتێكدايه،‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ شه‌ڕ و وێرانكارييه‌كى مه‌ترسيدار و پڕ ئازار و دواتريش گۆڕانكاريى گه‌وره‌ و دراماتيكى له‌ هاوسه‌نگيى و هاوكێشه‌كانى هێز و هه‌ژمونيى هه‌رێميدا تێپه‌ڕين و له‌ سه‌رينى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئاينده‌ى ناوچه‌كه‌ ته‌مومژاوى و پڕ له‌ پرسيارى وه‌ڵام ناديار و پڕ ئه‌گه‌رى جۆراوجۆره‌‌.

بانگهێشتن و ميوانداريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكى ناده‌وڵه‌تى له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، جيا له‌ هۆكارێك كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ خودى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و حوزور و پێگه‌ و ئيعتباره‌ سياسى و كه‌سايه‌تييه‌ به‌هێز و رێزلێگيراوه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جيهان و ناوه‌نده‌كانى سياسه‌تى ناوچه‌يى و نێو ده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌شى لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ جيهان و سه‌ركرده‌كانى و بڕيارسازان، زۆريان مه‌به‌سته‌ له‌ نزيكه‌وه‌ روانگه‌ و شيكردنه‌وه‌ و تێڕوانينى سه‌ركرده‌ دووربين و لێزان و لێوه‌شاوه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر گۆرانكارييه‌ دراماتيكييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ بزانن و ببيستن به‌و پێيه‌ى ئه‌وان له‌ ناو چه‌قى روداو و و پێشهاته‌كاندا ده‌ژين.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نه‌ك هه‌ر يه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه، ‌ به‌ڵكو له‌ بوارى تێگه‌يشتن له‌ هۆكاره‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كانى نائاراميى ناوچه‌كه‌ و په‌‌رۆشيى بۆ ئاشتى و هێوركردنه‌وه‌ى ململانێكان و تێگه‌يشتنى ووڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ نيگه‌رانييه‌ ئه‌منييه‌كانى يه‌كدى و رێكاره‌كانى گه‌يشتن به‌ ئاشتيى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ڕێى دابينكردنى به‌رژه‌وه‌نديى به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌، خاوه‌نى روانگه‌يه‌كى كامڵ و شايسته‌ى گويلێگرتن و پياده‌كردن و په‌يڕه‌وكردنه‌. هه‌ر بۆيه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان يه‌ك له‌و ميوانانه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌يه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرترين ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و سياتسه‌توانه‌ به‌شداره‌كان هه‌بێت و هه‌موان به‌ گرنگييه‌وه‌ بيانه‌وێت گۆشه‌نيگا و تێڕوانينى بزانن و ببيستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

دڵشاد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاوسەرۆکی دەم پارتی دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

یاسین