zagros news agency

کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا

 

بە هۆکارێکی نادیار، کوژانەوەی گشتی “شەت داون” لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور روویدا و بەهۆیەوە کارەبای هەرسێ پارێزگای بەسرە، زیقار و مەیسان کوژایەوە.

 

لەم مانگەدا ئەمە جاری دووەمە کێشەی کوژانەوەی گشتی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوودەدات و جاری پێشووش بەهەمان شێوە کارەبای هەرسێ پارێزگاکەی باشووری عێراق پچڕا.

 

سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە هەمان شێوە کوژانەوەی گشتی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای باشوور ڕوویدا، ئەوکات وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێناندا گەڕاندەوە.

 

زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت: “گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم وەزارەتی کارەبای عێراق نەبوونی بڕی پێویستی سووتەمەنییە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتە و کاتی یاریەکانی سبەی گەڕی 11ی خولی نایابی کوردستان ببینە

یاسین

روونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاهێنانی مامۆستایان

سەڵاح

ئەمرۆ سەرۆکی حکومەت بەرزترین پرد لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

گوران