zagros news agency

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئیتیحادی دەکات

پەرلەمانی عێراق ئەم ھەفتەیە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئیتحادی دەکات و چەند پرۆژە یاسایەکیش پەسەند دەکات.
دانیشنەکانی وەرزی یەکەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەنەوە و بڕیارە لە دانیشتنەکانی ژمارە پێنج و شەش کە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەڕێوەدەچن، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئیتحادی کە لە 24 ماددە پێک هاتووە بکرێت.
ھەروەھا بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ژمارەیەک لە پرۆژە یاسای دیکە دەکرێت و چەند پرۆژە یاسایەکیش پەسەند دەکرێن، بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە دەسەڵاتی هەرێمەکان و پارێزگاکان ڕێکدەخرێتەوە و ماف و ئەرکە یاساییەکان ڕوونتر دەبن، بەو پێیەی پێکهاتەی ئەو هەرێمانە بەشداری لە پێکهێنانیدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە٢٢ پارێزگای ئێران بەهۆی سەرما و کەمیی وزەوە کرایە پشوو

یاسین

ترەمپ؛ کوڕەکەم هەوادارێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە

یاسین

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سەردەمێکی نوێ لە زیرەکی دەستکرد رادەگەینێت 

سەڵاح