ئەمرۆ شەممە ١٥/٢/٢٠٢٥ هاووڵاتی ( شەهلا عوسمان فتح الله ) دانیشتووی پارێزگای سلێمانی کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو لە ناو حەرەمی پیرۆزی مەککە کۆچی دوایی کرد.
ئەم عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٥٠ ساڵە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە بەداخەوە ئەمرۆ لەناو حەرەمی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و بڕیاریشە هەر ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.
شاياني باسه ئەمە پێنجەم عومڕەکاری کوردستانە کە لەسەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت .
” إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ”
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
١٥/٢/٢٠٢٥