zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ كۆبووه‌

هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارک ڕۆته‌، سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئاتڵه‌نتيك (ناتۆ)، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگيى بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی و هاوکاريی ناتۆ له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکاندا، تاوتوێ كرا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ناتۆ لە بواری بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە لەپێناو پاراستنى سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا، کردەوە.

لاى خۆیەوە بەڕێز ڕۆته،‌ پابەندیی ناتۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمى كوردستاندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان له‌ ناوچه‌كه‌.

دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لايه‌نێكى ديكه‌ى گفتوگۆکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

سوپاى ئیسرائیل ئامارى نوێی سەربازە کوژراوەکانى راگەیاند

یاسین

تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

یاسین