ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لوتکەی دوبەی و کۆنفڕانسی میونشن دووهەنگاو یەک ئامانج

* چەندڕۆژێکە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە شاری دوبەی ئیمارات بەشدارن لە لوتکەی دوبەی بۆ حکومەتەکان کە تێیدا چالێنج و ئاڵنگاریەکانی داهاتووی تێیدا شەن و کەو دەکرێت و لەسەرانسەری دونیاوە وەفدی پایە بڵندی جیهانی بەشدارن و هەموان بۆ پرسگەری گشتی و ئامانجگەلی تایبەتی لەوێن

* ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی بە بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی میونشن بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتن ئەم کۆڕبەندەش تایبەتە بە پرسە ئەمنیە جیهانیەکانەوەو لەو سەکۆ گرنگەوە دیدی جیهان بۆ ئاشتی و ئاسایش کەمکردنەوەی مەترسیە سەربازیەکان گفتووگۆو گەنگەشەدەکەن

* زۆرجار پرسیاری ئەوە دەکرێت ئایا سوودی بەشداریکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیران و نوێەنەرانی کوردستان لەم کۆنفڕانس و کۆڕبەندە جیهانیانەدا چیە؟ خۆی ڕاستە کە ئەم کۆنگرەو کۆنفڕانس و کۆڕبەندە جیهانیانە بڕیاری سیاسی گرنگی تێدا نادرێت بەڵام لەڕاستیدا ئەمانە هەنگاوگەلێکن بۆ چارەسەر کردنی ئەو چالێنج و گرفتە جیهانیانەی کە بۆ سیستمە حکومڕانیەکان دێنە پێشەوە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان گرنگیەکەی چەندجار زۆرترو گرنگترە چونکە هەبوونی وەفدی کوردستان لەم جۆرە چالاکیانەدا ماناو مەدلولی خۆی هەیەو واتای هەبوونی پێگەیەکی بەهێزی هەرێمە کوردستان دەگەیەنێت خۆی ئەگەر پرسیارەکە پێچەوانە بکەیتەوە ئایا ئەگەر لەم کۆڕبەندە جیهانیە گرنگانەدا وەفدی کوردستانی تێدانەبوایە لەڕووی سایکۆسیاسیەوە چی هەستێکی بۆ تاکی کوردستانی دروست دەکرد؟

* ڕاستی بۆ هەرێمی کوردستان بەشداریکردن لەم جۆرە چالاکیە جیهانیە گرنگانەدا دەرفەتێکی زۆرباشە بۆ ئەنجامدانی زۆرترین دیدارو کۆبوونەوەکان تا دیدو ڕوئیای هەرێمی کوردستان و هەرجۆرە کێشەو ئاریشەیەو دەرفەتێک کە هەیەتی بۆ وڵاتانی جیهانی ڕوون بکاتەوەو تابتوانێت لەو وێستگانەوە سەرنجی وڵاتانی دونیا بۆ هەرێمی کوردستان ڕابکێشن و سەرەنجام بتوانین هەنگاوێکی دیکە ڕۆڵ پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزترو پارێزراوتر بکات

* لەهەموو بارێکدا دەتوانین بڵێین هەردوو وەفدی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران و وەفدەکانیان دوو هەنگاون لە پێناوی یەک ئامانجدا کە ئەویش بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و زیاتر بەرەو پێشچونیەتی لە هەموو بوارێکدا و گەیاندنیەتی بە کەناری ئارامی هەمیشەیی و یەکجارەکی.

ڕێبین ڕەحیم

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەوەی لە پەرۆشی گەل و نیشتیمانەكەیەتی ته‌نها بارزانییە

سەڵاح

رابەرایەتى بارزانى لە قۆناغێکى هەستیارى مێژوویی گەلى کورد

سەڵاح

“پارتی زامنی سەقامگیری لە کوردستان”

دڵشاد