zagros news agency

کارتە سوورەکەی بیلینگهام هەرا دەنێتەوە

 

لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانی یانەی ڕیال مەدرید بووە میوانی یانەی ئۆساسۆنا و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات و ڕیال مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا،کە ئەمە دەبێتە مەترسیەک لەسەر تیپەکە بۆ لەدەستدانی پلەی یەکەمی خولەکە.

لە هەمان کاتدا یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکانی یاریەکە کارتە سوورەکەی جود بیلینگهامی ئەستێرەی مێرنگی بوو،کە لە خولەکی 35ی یاریەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە لە یاریەکە کرایە دەرەوە و ئەمەش چەن شتێکی لەدواوەیە.

بیلینگهام بەهۆی بەکارهێنانی وشەی”f*ck off”وە کرایە دەرەوە،بەڵام لە ئەسڵدا ئەم وشەیە ئەو مانایەی نییە،کە ناوبژیوانەکە لێی حاڵی بووە،چونکە لە زمانی ئینگلیزی بەمانای جیاواز دێت بۆ نموونە”لاچۆ لەبەر چاوانم”یان بەمانایەکی بێزاری دێت،بەڵام نابژیوان بە سوکایەتی و وشەی نەشیاو تێگەشتووە و مێرێنگیش داوای بەدواداچوونی کردوە بۆ ئەو حاڵەتە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

یاسین

لووتکەی ئاسایشی گەرووی هورمز ڕۆژی هەینی لە پاریس بەڕێوە دەچێت

یاسین

توێژینەوەیەک: پەیوەندیی سۆزداریی سەیر لە نێوان هەندێک بەکارهێنەر و ژیریی دەستکرددا دروست بووه

سەڵاح