zagros news agency

ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی فرەنسۆ هەریری، یەكێك لە سەركردەكانی پارتی و پارێزگاری پێشووتری هەولێر، تێدەپەڕێ.

رۆژی 18ی شوباتی 2001 و لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر، لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆرستیدا، فرەنسۆ هەریری، كە ئەوكات ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و پارێزگاری هەولێر بوو، شەهید کرا.

فرەنسۆ هەریری ساڵی 1937 لە شارۆچکەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر لە هاتووەتە ژیانەوە خوێندنی لە هەریر و شەقڵاوە و هەولێر تەواو کردووە و ساڵی 1960 بووەتە مامۆستا و ساڵی 1963 چووەتە ریزەکانی شۆڕشی ئەیلوولەوە.

بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتیدا بە ئەندامی یەدەگ و دواتریش بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوە، لە شۆڕشی گوڵاندا چەندان لێپرسراوێتیی گرتووەتە ئەستۆ.

لە هەردوو کۆنگرەی 11 و 12دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە لە ساڵی 1992ەوە فرەنسۆ هەریری ئەندامی پەرڵەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، جه‌خت له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌

سەڵاح

نێتفلێکس: لە 10 ساڵدا 135 ملیار دۆلارمان لە فیلم و زنجیرەدا خەرج کردووە

ART

به‌ بانگهێشتی ئەردۆغان، ئەحمەد ئەلشەرع سه‌رددانی تورکیا ده‌كات

سەڵاح