ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كێشەیەكی گەورە لەنێو گرووپەكانی حەشدی شەعبی سەرهەڵدەدات

 

چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتدار لە عێراق، ناكۆكیی قووڵی سەبارەت بە پرسی دۆسییەی حەشدی شەعبی كەوتووەتە ناو، كە پێشنیاز كراوە بۆ گفتوگۆ و دەنگ لەسەردان ببرێتە پەرلەمان، ئەو ناكۆكییانەش دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقیان دوا خستووە، بە ئومێدی ئەوەی بتوانن تێگەیشتنێك لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی چوارچێوەی عەرەبی شیعە، لەناویشیاندا باڵی سیاسیی میلیشیای حەشدی شەعبیی هاوپەیمانی ئێران، دروست بكەن.

ناكۆكیی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر چەندین خاڵی پەیوەست بە حەشدی شەعبییە، كە دەیانەوێ گۆڕانێك لەناو حەشد دروست بكەن و هەندێكیشیان دەیانەوێ چەندین شایستەی ئیداری و یاساییان پێ بدرێت.

گرووپی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتیی قەیس خەزعەلی و دەوڵەتی قانوون بە سەرۆكایەتی مالیكی، دەیانەوێ هەموارێك تێپەڕێنن، بەمەبەستی لادانی فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی و چەند سەركردەیەكی دیكەی حەشد لە پۆستەكانیان، لەكاتێكدا رێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتیی هادی عامری و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتیی عەماڕ حەكیم و هه‌روه‌ها سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسڕ حەیدەر عەبادی، دژی ئەو هەموار و گۆڕانكارییەن و ناكۆكیی توندیان كەوتووەتە نێوان.

عەلی نەعمە، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ (ئەلعەرەبی ئەلجەدید) رایگەیاندووە: ”دانیشتنەكانی دوو رۆژی رابردووی پەرلەمانی عێراق پەكیان كەوت، رەنگە هەفتەی داهاتووش پەك بخرێن، ئەویش بەهۆی ئامادەنەبوونی لایەنە جیاوازەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دانیشتنی پەرلەمان، بەهۆی نەهێنانی یاسای خزمەت و خانەنشینیی تایبەت بە دەستەی حەشدی شەعبی بۆ تێپەڕاندن و دەنگ لەسەردانی، بەدیاریكراویش بەهۆی بڕگەیەی خانەنشینكردنی سەركردە باڵاكانی دەستەی حەشدی شەعبی بەهۆی تەمەنی یاساییانەوە.“

لای خۆیەوە ماجد شنگالی، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا بۆ رۆژنامەكەی راگەیاندووە: ”ئەوەی روو ئەدات ململانێی سیاسی و هەڵبژاردنە لەسەر دەستەی حەشدی شەعبی و هیچ پەیوەندیی بە ماف و شایستەكانی ئەو شەڕكەرانەی حەشدەوە نییە، كە باسیان دەكەن.“

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

سەڵاح

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

یاسین

نوێترین زانیاری لە وەزیری داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

سەڵاح