ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كرد كه‌ كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ كرا و ده‌ربارى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها هيوايان خواست لايه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ نزيكترين كاتدا بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و ڕه‌وشى كورد له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا‌ خرايه‌ به‌ر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

ڕێنمایی خۆپاراستن لە هەورە بروسکە

سەڵاح

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

دڵشاد