zagros news agency

لە هەولێر شەقامێکی نوێ دروست دەکرێت

 

جووتسایدێکی نوێ لە سنووری هەولێر دروست دەکرێت و گوژمەی 500ملیۆن دینار وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دیاری کراوە.

 

مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند: جووتسایدێکی نوێ لە سنووری پارێزگاری هەولێر ، لە شارۆچکەی بەحرکە دروست دەکرێت و بە بڕبڕەی هاتوچۆی ئەو شارۆچکەیە دادەندرێت، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەم ڕێگایە هەیە.

 

مەریوان حاکم، گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەم جووتسایدە، قەرەباڵغی کەمتر لەسەر شەقامە سەرەکییەکە دەمێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرکەوتنی گەورە لە ئەڵقەی کۆتایی وەرزی سێیەمی “House of the Dragon” ڕوودەدات

ART

چاو و ژیریی دەستکرد دەبنە کلیلی دۆزینەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین