نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا گوتی: “له رۆژى جيهانيى زمانى دايكدا، جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنى زمانى شيرينى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “زمان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كيى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كولتووريمانه، ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ين و بايه‌خ و گرنگيى پێويست به پێشخستنى بده‌ين.”