zagros news agency

گواردیۆلا: سەڵاح لە بەهێزترین خولدا درەوشایەوە و مارمووشیش دێت تا خۆی بسەلمێنێت

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێش یارییەکەی، سبەی یەکشەممە لە لوتکەی گەڕی 26ی خولی ئینگلیزی، ستایشی محەمەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی کرد.

بڕیارە ئەم یارییە شاهیدی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرتاسەری نێوان سەڵاح و عومەر مەرمووشی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بێت، کە لە دوایین ماوەی گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە تیپەکەیەوە کرد، بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ.
سەبارەت بە لێکچوونی نێوان سەڵاح و مەرمووش، ڕاهێنەری سیتی وتی: محەمەد سەڵاح پێشتر چەندین ساڵە کاری نایابی کردووە لە سەختترین خولی جیهان، ئێستاش عومەر مەرمووش دێتە ئێرە بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت.

لە بەیاننامەیەکدا فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا، لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی بەوەشکردووە، مارموش ئاستێکی ناوازەی لە ئەڵمانیا پێشکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح

ئارسناڵ بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ماکس دومانی دەکات

یاسین

یانە گەورەکانی ئیتاڵیا شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ترۆسارد بەدەست بهێنن

یاسین