ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەدا 6ـی خەڵکی ئێران لە خانووی زیدەڕۆدا دەژین

 

کێشەی شوێنی نیشتەجێبوون لە ئێران بەردەوامە و جێگری وەزیری ڕێگاوبان و ئەندازیاریی شارستانیی وڵاتەکە دەڵێت، ئێستا نزیکەی 6.5%ـی خەڵکی ئێران لە خانووی زێدەڕۆی قەراغ شارەکاندا دەژین و ئەوەش بەرەنجامی  وشکەساڵی 30 بۆ 40 ساڵی ڕابردووە.

 

عەبدولڕەزا گوڵپایەگانی، جێگری وەزیری ڕێگاوبان و ئەندازیاریی شارستانیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ”ئیرنا”ـی ڕایگەیاند، نیشتەجێبوونی خەڵک لە شوێنە زێدەڕۆکاندا بووە بە دیاردەیەکی ڕژد و ئێستا نزیکەی 6.5%ـی خەڵکی ئێران لە خانووی زێدەڕۆی قەراغ شارەکاندا دەژین.

 

عەبدولڕەزا گوڵپایەگانی گوتی: لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگای تاران ژمارەی شوێنە نایاسایی و زێدەڕۆکانی نیشتەجێبوون زۆرە و تەنانەت نیشتەجێبوون لە شوێنی زێدەڕۆ لە ناوشاری تارانیشدا پەرەی سەندووە.

 

گوڵپایەگانی دەشڵێت: بێجگە لە تاران، پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی، سیستان و بەلووچستان، هۆرمزگان و خووزستان زۆرترین دانیشتووی شوێنە زێدەڕۆکانیان تێدایە.

 

ڕێکخراوی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ئێران ساڵی 2018 ڕایگەیاندووە “زیاتر لە 19 ملیۆن هاووڵاتیی ئێرانی لە شوێنە زێدەڕۆکاندا دەژین. ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی میدیا و ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی خێزانی ئێرانی لەم ساڵانەی دواییدا، ناهاوسەنگیی نێوان داهات و خەرجییەکان، یان زۆریی کرێی یەکەی نیشتەجێبوون بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

سەڵاح

عەقید باسل گۆران: سەر ئێخستنا لیستا ‌190یا پارتی ئاڕمانجا مە یا سەرەکی یە

یاسین

ئەورووپا لادانی گەمارۆی سەر سووریا تاوتوێ دەکات

سەڵاح