zagros news agency

ئێران و وڵاتانی ئەورووپایی جەخت لە درێژەدان بە گفتوگۆکان دەکەنەوە

 

کازم غەریب ئابادی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی جەختیان لەسەر پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماسی و بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لە داهاتوودا کردووەتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکان.

هەمانکات، سێ وڵاتی ئەرووپایی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لە دیدارەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، جەختیان لەسەر پابەندبوونی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماسی کردووەتەوە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە لە داهاتوودا درێژە بە دانوستانان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دیوان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتيی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

یاسین

چۆمان… قائمقامیەتی قەزای چۆمان  بەسەر کرایەوە

سەڵاح

ژبۆ خزمەتکرنا پەنابەرا و ئاوارەیان ساخلەمیا دهوکێ دگەل رێکخراوێن ناڤدەولەتی و نافخویی کۆم بوو

سەڵاح