ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) بڵاوی كردووەتەوە، جەدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە: دەمانەوێ خۆمان بەدوور بگرین لەو سنوورانەی سووریا كە ئیسلامییەكان تێیدا دەسەڵاتیان هەیە.
هاوكات باسی لەوە كردووە “ئەزموونێكی خراپمان لەگەڵ ئیسلامییەكانی غەزە و لوبناندا هەیە و بینیمان چۆن ئەو ئەزموونە كۆتایی پێهات.”
ئەو وەزیرە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: هەزاران شەڕكەر و چەكداری حەماس و جیهاد لە سووریا هەن، هەوڵ دەدەن بەرەیەكی دیكەی جەنگمان لەگەڵدا بكەنەوە.