ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2025، حزبوڵای عێراقی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای حزبه‌كه‌مان له شاری دیوانیه.”
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر باره‌گای حزبوڵا و ئه‌و هێرشه‌یان به هێرشێكی تیرۆریستی وه‌سف كردووه.
ئاماژه به‌وه دراوه: “به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی كه كراوه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه و تێكدانی ئاسایشی پارێزگای دیوانیه‌یه و داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌ن ده‌ستگیر بكرێن و بدرێن به دادگا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ته‌قه‌كردن له باره‌گای حزبوڵای عێراقی، پاشان ته‌قه‌كه‌ره‌كان چوونه‌ته نێو باره‌گای ئه‌و حزبه‌وه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵایان دڕاندووه.