پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، کۆمپانیای نەوتی ناوەندی عێراق، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکردی بۆ چاودێریی بیرە نەوتەکانی کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەش کرد، کارەکە بە هاوکاریی کۆمپانیای چینی ‘EBS’، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لەسەر ئاستی پیشەسازیی نەوت لە عێراق.
کۆمپانیای نەوتی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تەکنۆلۆجیای نوێی ‘دیپ سپیک ئاڕ 1’ چاودێریی هەر تاکە بیرێک بەبەردەوامی دەکات، بەمەش ئەو ئاستەنگە تەقلیدییانەی پشکنینی دەستیی نامێنێت، کە کێشەکان درەنگ دەدۆزیتەوە و چارەیان دەکات.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە “ئەم تەکنەلۆجیایە “24 کاتژمێر بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی کارکردن، چاودێریی بیرەکان دەکات، هەروەها دیاریکردنی کێشەکان بۆ چەند خولەکێک کەم دەکاتەوە، هەڵسەنگاندنی خێرای مەترسییەکان و پێشکەشکردنی پێشنیازی باش و تێکەڵکردنی بەرنامەکە لە مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ئاسانکاری بەدواداچوون.”
کۆمپانیای نەوتی ناوەندی دووپاتی کردەوە “ئەم پێشکەوتنە هەنگاوێکی سەرەکییە لە مۆدێرنکردنی کێڵگە نەوتییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە، کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی تێچوونەکان و پاراستنی ژینگە.”