ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەواڵێكی گرنگ بۆ ئەوانە راگەیاندرا كە (هەژماری من)یان لە بانكێك هەیە و دەیانەوێ ئۆتۆمبێل بە قیست وەربگرن

 

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە كە لە زاری ئەوەوە راگەیاندرا و باس لەوە كرا كە مامۆستا و فەرمانبەران دەتوانن ئۆتۆمبێل بە قیست وەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/2/2025، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو هەواڵەی لە زاری ئەوەوە بڵاو كراوەتەوە لەبارەی كڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان، پێویستییان بە ڕاستكردنەوە هەیە، چونكە ”ئۆفەری کۆمپانیای (باجگر) کە تایبەت بووە بە مامۆستایان، ئێستا بەردەست نییە.“

هەروەك ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە ”هیچ ئۆفەرێکی تایبەت بە مامۆستایان لە لایەن هیچ کۆمپانیایەکەوە نییە.“

لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەی ئاشكرا كردووە: ”هەر مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک کە مووچەکەی لە رێگەی سیستەمی (هەژماری من) وەردەگرێت و هەژمارەکەی لەسەر (بانکی ئەهلیی عێراقی)یە، دەتوانێت سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم بانکە وەربگرێت، کە یەکێک لەوانە کڕینی ئۆتۆمبێلە بە سیستەمی قیست لە کۆمپانیاکانی هەڤاڵ و نیسان.“

لە كۆتاییشدا جەختی لەوە كردۆتەوە كە ”ئەم خزمەتگوزارییە بەشێکە لە سوودەکانی سیستەمی (هەژماری من) کە بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سوودیان لێ وەرگرتووە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان

یاسین

زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو سەرکردەکانی جیهاندا

سەڵاح