zagros news agency

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، فەرمانی دەرکردووە و لەمڕۆوە زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە خاوەن کۆلێژێکی پزیشکی زۆر باش. ئاماژەی بەوەش کرد، “تاوەکو ئێستا وەکو پێویست قەرەبووی خەڵکی هەڵەبجە نەکراوەتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، 16-03-2024، لە کاتی بەڕێوەچوونی پانێلێک لە زانکۆی هەڵەبجە، بەبۆنەی 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی چەند پرسێکی کرد.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی، “بەداخەوە تاوەکو ئێستا وەکو پێویست قەرەبووی خەڵکی هەڵەبجە نەکراوەتەوە. لە دوای رزگارکردنی عێراق و لەناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری بەعس، دەبووایە دەسەڵاتدارانی عێراق جیددیتر بن لە قەرەبووکردنەوە و بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجە”.

ئارام محەممەد قادر ئاماژەی بەوەش کرد، “دەمەوێت ئەو موژدەیە بە هەموو لایەک رابگەیەنم، ئەمڕۆ فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەستی سەرۆکی زانکۆکە دەکەم و لەمڕۆوە زانکۆکە دەبێتە خاوەن کۆلیژێکی پزیشکی. داوا لە خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی زانکۆی هەڵەبجە ببێتە زانکۆیەکی زۆر باش و خاوەن کواڵێتییەکی بەرز”.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی ئەکتەرە سەرەکییەکانی “The Devil Wears Prada 2” ئاشکرا دەکرێت

ART

حکوومەتی هەرێم سکاڵای یاسایی لەسەر بانکی TBI تۆمار کرد

سەڵاح

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

یاسین