zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و سبەی لە چەند ناوچەیەک دەگەنە 41 پلەی سیلیزی

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 10-06-2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و ئاراستەکەشی لە گۆڕاندا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​پەیوەست بەمەشەوە کەشی سبەی پێنجشەممە 11-06-2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پلەکانی گەرماش بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەیەکی گۆڕاو و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 39 سبەی 41
سلێمانی ئەمڕۆ 37 سبەی 38
دهۆک ئەمڕۆ 39 سبەی 40
زاخۆ ئەمڕۆ 40 سبەی 40
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 39 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 36 سبەی 37

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای هەولێر: پارچەزەوی بەسەر مووچەخۆرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

سەڵاح

ئەپڵ بە تۆمەتی دزینی نھێنییەکانی ئایفۆن سکاڵا لەسەر OpenAI تۆمار دەکات

یاسین

چۆن خۆت لە ئاوەڵەی مەیموون دەپارێزی

یاسین