zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەیاد سامەرائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی بۆ  باشترکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکان و جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت لە بەڕێوەبردنی وڵات لە چوارچێوەی دەستوور کرایەوە.

مەترسیەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و کارکردنی هاوبەشی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

May be an image of 7 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

گووگڵ بەهێزترین ئامرازی نوێی خوێندنی لە ناو وێبگەری خۆی زیاد دەکات

یاسین

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی کۆچکردوو (حسێن کورد نەژاد)

سەڵاح

كۆمپانیای سۆمۆ: سبەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێدەکات

سەڵاح