zagros news agency

ئەو خواردنانە چین کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؟

کەمی ئاسن یەکێکە لە جۆرە باوەکانی کەمخوێنی، حاڵەتێکە تیایدا خوێن خرۆکەی سووری تەندروستی کەمدەبێتەوە، خرۆکە سوورەکان ئۆکسجین هەڵدەگرن بۆبەشەکانی دیکەی جەستە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی مایۆ کلینک، لە بابەتێکی تەندروستی چەند نیشانەیەکی کەمی ئاسنی ئاشکراکردووە و کۆمەڵێک خۆراکیش کە دەکرێت چارسەری ئەو حاڵەتە تەندروستییە بکەن، بەم جۆرە:

نیشانەکانی کەمی ئاسان:

– لاوازی

– کاڵبوونەوەی پێست.

– ئازاری سنگ، خێرا لێدانی دڵ یان هەناسەتەنگێ.

– سەرئێشە، سەرگێژخواردن، ساردبوونی قاچ و دەستەکان.

– لاوازبوونی نینۆکەکان.

– حەزێکی ناسروشتی بۆ خواردنەکان.

دەتوانیت لەڕێگەی ئەم خواردنانەوە کەمی ئاسن چارەسەر بکەیت:

– گۆشتی سوور

– خواردنی دەریایی

– پاقلەمەنییەکان

– سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک سپیناخ

– میوەی وشککراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ ”بۆ یەکەمجار” نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ کرا

lana

لە ئەنبار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا دوو قوتابخانە داخرا

سەڵاح

دوو سەوزەوات چارەسەری ئاوسانی سک دەکەن

lana