zagros news agency

بەرشەلۆنە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یامال و فاتی دەکات

 

یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی داڕشتنی پلانێکی تایبەت بۆ ئەمین یەمال و ئەنسو فاتی دەکات کە لەگەڵ بەڕۆژووبوونی ئەو دووانە لە مانگی ڕەمەزاندا بگونجێت.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی دەڵێت: مانگی ڕەمەزان دەستیپێکردووە و تا ٣٠ی ئازار درێژدەبێتەوە، ئەم مانگە تایبەتە بۆ موسڵمانان بەهۆی فەرزکردنی ڕۆژووگرتن لە بەیانییەوە تا خۆرئاوابوون، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی پێنج نوێژی ڕۆژانە، لەگەڵ فەرزە ئاینیەکانی تر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پابەندبوونە ئایینییە وەرزشوانانی موسڵمانیش دەگرێتەوە، لە یارییەکەی بەنفیکا و بەرشەلۆنەدا کە بڕیارە چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامبدرێت، ٦ یاریزان کاریگەری ڕۆژووگرتنیان لەسەر دەبێت، لەنێویاندا ٢ یاریزانیان لە بارساوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بە بەرشەلۆنە، ئەنسو فاتی و لامین یامال ناچارن بەڕۆژوو بن و بۆیە ناتوانن لە کاتی ڕۆژدا بخۆن و بخۆنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردەی کامیرۆن بە دوو پێکهاتە و دوو ڕاهێنەر بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات

یاسین

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند هیچ هێزێک ناتوانێت وڵاتەکەی بە چۆکدا بێنێت

یاسین

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین