ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی 3ی 2025، له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، چوار قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ره كه ویستوویانه ئاودیوی ئوردن ببن، له‌لایه‌ن سوپای ئوردنه‌وه كوژران.
كه‌ناڵی (حه‌ده‌س) بڵاوی كرده‌وه، كه چه‌ند قاچاخچییه‌كی ماده‌ی هۆشبه‌ر به بڕێكی زۆری ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له‌سه‌ر سنووری سووریا و ئوردن، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سوپای ئوردن بوونه‌وه و سه‌رئه‌نجام چوار قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیرا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئوردن دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه هه‌وڵی قاچاخ و تێكدانی ئاسایشی ئوردن بده‌ن.