zagros news agency

لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار، کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە ئەسکەلە کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ”نیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان لە کاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە کەوتبووە خوارەوە”.

ئاشکراشی کرد “بەھۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چەند خولەکێک لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

تایلۆر سوێفت ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

شەپۆلێکی توندی دابەزین بازاڕی زێڕ و زیوی گرتەوە

سەڵاح