zagros news agency

سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: نابێت ڕێگە بە ڕووسیا بدرێت ئێران وەک کارت بەکاربهێنێت

سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە ڕووسیا دەیەوێت ئێران وەک کارتێک لە دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکادا بەکاربهێنێت، بۆیە پێویستە ڕێگە بەم کارە نەدرێت و ئێران دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “ئیکۆ ئێرانی” گوتوویەتی، ڕووسیا سێ ساڵ لەمەوبەر دانوستانەکانی بووژاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێرانی کرد بە قوربانی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا و ئێستاش لە کۆتاییی ئەم شەڕەدا، ئەگەر بیەوێت جارێکی دیکە ئێران بکات بە ئامرازی گوشار لە دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا، ئەوە بە واتای تاڵترین هەڵفریواندنی مێژووی سیاسەتی دەرەوەی ئێران دێت.

فەلاحەتپیشە جەختی کردووەتەوە نابێت سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە سیاسەتی ڕووسیا یان هیچ وڵاتێکی دیکەوە ببەسترێتەوە و دەبێت ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران تاوتوێ بکرێت، نەک پەرەسەندنەکانی جەنگی ئۆکراینا و دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

سەڵاح

ئیدین دزیکۆ لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا ڕێککەوت

یاسین

وەزارەتی پلاندانان ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری 2026 – 2030 ئاماده دەکات

یاسین