zagros news agency

ئەرتەشی ئوردن هەوڵی قاچاخکردنی ماددەی هۆشبەری لەسەر سنوور پووچەڵ کردەوە

 

ئەرتەشی ئوردن بڵاوی کردووەتەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئادار، شەڕێک لە نێوان هێزەکانی پاراستنی سنوور و قاچاخچیانی ماددەی هۆشبەر لەسەر سنووری سووریا و ئوردن ڕووی داوە.

بەهۆی ئەم شەڕەوە ٤ قاچاخچی کوژراون و هێزەکانی پاراستنی سنوور دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەردا گرتووە. قاچاخچیان ویستوویانە ئەم مادانە بۆ ناو ئوردن بیگوازنەوە.

بەپێی لێدوانی ئەرتەشی ئوردن، لەم دواییانەدا قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی سنووری ئوردن-سووریا، هەروەها ڕێگرتن لە قاچاخچیان، ئەوان بە هەموو توانایانەوە هەوڵ دەدەن سنوورەکانیان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەنگی جلوبەرگەکانت چۆن کار دەکاتە سەر دەروون و ئامادەییت؟

یاسین

ئەمشەو بارسا لەبەردەم کۆمەڵێک ئەگەر خۆی دەبینێتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو

یاسین

دانیمارک ڕێکارەکانی دژ بە فێڵکردن بە ژیریی دەستکرد لە قوتابخانەکاندا توندتر دەکات

سەڵاح