zagros news agency

ئەنچیلۆتی: ڕایۆ ڤالیکانۆ ئاستێکی باشی هەیە

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دووپاتیکردەوە کە ڕایۆ ڤالیکانۆ تەحەدای گەورە بۆ لۆس بلانکۆس دەکات لە قۆناغی 27ی لالیگا کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەستهێناوە و تەنها 3 خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە، هەروەها بە 2 خاڵ لەدوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمەوەیە.

ئەنچیلۆتی لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی یارییەکەدا ڕایگەیاند: ڕایۆ ئاستێکی باشی هەیە، تیپێکی ڕێکخراو و چڕ و پڕە، تەحەددایەکی گەورە بۆ ئێمە دروستدەکەن، دەبێت لە شەڕەکەدا بمێنینەوە، بەدەستهێنانی خاڵیش زۆر گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دۆخێکی باشداین، لە دوای یارییەکەی سێشەممەوە دەرفەتی چاکبوونەوەمان بۆ ڕەخسا (بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ)، هیوادارین یارییەکی نایاب ئەنجامبدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەری هەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی پورتوگال یاری نەکات

یاسین

نهێنی دواکەوتنی چێزنی لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە

یاسین

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاسین